پیاوێک ١٥١ منداڵی هەیە و چاوەڕێی زیاتریش دەکات

2021-05-11

19547 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی ٦٦ ساڵ کە زیاد لە هاوسەرێکی هەیە، ١٥١ منداڵی لە هاوسەرەکانی هەیە و دەڵێت منداڵی زیاتریش دەهێنمە دونیاوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، "میشیک نیاندورو لە ساڵی ١٩٨٣ەوە چووەتە ژیانی هاوسەریەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لەگەڵ چەند ژنێکی جیاوازدا هاوسەریگری کردوە و ئێستا خاوەنی ١٥١ منداڵە.

میشیک ئەوەی خستەڕوو کە دەیەوێت پێش ئەوەی بمرێت هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ ژندا بکات و ئەگەر بکرێت ١٠٠٠ منداڵی هەبێت.

میشیک جەنگاوەرێکی خانەنشینە لە زیمبابۆی و لە ئێستادا هیچ کارێک ناکات و تەنها گرنگی بە منداڵ و هاوسەرەکانی دەدات.

لە ئێستادا سەرقاڵی پلاندانانە بۆ ١٧هەمین ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆی و بە نیازە ئەم زستانە لەگەڵ دەزگیرانە نوێکەی بچێتە ژیانی هاوسەریەوە.

میشیک وتیشی "هەست بە هیلاکی ناکەم و سوودم لە خێزانەکەم بینیووە، منداڵەکانم دەم لاوێننەوە و بەردەوام لەلای ئەوانەوە دیاری و پارەم بۆ دێت، هەموو هاوسەرەکانم دڵخۆشن بە ژیانی خۆیان و بەپێی خشتەیەک هەموو شەوێک بەلایەنی کەمەوە لەگەڵ چواریان دەخەوم.

أطفالي يدللونني'... رجل ينجب 151 طفلاً ولا يزال يرغب بالمزيد (صور) | النهار