ژنێک بۆی دەکەوتووە تەواوی ژیانی درۆبووە و ئەو کەسانەی لەگەڵیان دەژی خێزانەکەی نین

2021-05-11

5009 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی ئەمریکی دەنگدانەوەیەکی باشی لە سۆشیاڵ میدیا دروست کردووە لە دوای ئەوەی چیرۆکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە باسی لەوە کردووە لە ٢٦ ساڵیدا زانیویەتی کە ئەو کەسانەی لەگەڵیان دەژی خێزانی ڕاستەقینەی نین.

بڵاوکراوەیەکی ماڵپيری میرۆر باس لەوە دەکات ژنێک دەنگدانەوەیەکی باشی دروست کردووە لە سۆشیاڵ میدیا لەدوای بڵاوکردنەوەی چیرۆکی ئەوەی کە بە مناڵی لەلایەن دایکەوە فرۆشراوە بە خێزانێک و ئەو کەسانەی لەگەڵیان ژیاوە خێزانی ڕاستەقینەی نین.

ڤیدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوکراوەتەوە، کە بە سەدان هەزار بینەری هەبووە ژنەکە باس لە چیرۆکەکەی دەکات کە چۆن بۆی دەرکەوتووە ئەو کەسەی بە دایکە بانگی کردووە دایکی ڕاستەقینەی خۆی نیە، وە چۆن هەوڵیداوە کە بتوانێت دایکی ڕاستەقینەی بدۆزێتەوە، باسی لەوە کردووە کاتێک کە ویستوویەتی هاوسەرگیری بکات لە بارەی چیرۆکەکەوە زانیویەتی و لەو کاتەدا وابیری کردوەتەوە کە باشترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەی دایکی ئەوە بووە سەیری ڕیکۆردی تاوەنەکانی بکات، هەر بۆیە پەیوەندی بە بنکەی لێکۆڵینەەوەی شاری لەدایکبوونەکەیەوە کردووە و زانیاریەکانی پێداون، ئەفسەرەکە بابەتەکەی بەدڵ بووە بۆ لێکۆڵینەوە، لە دوای چەند خولەکیک گفتووگۆ پێی ڕاگەیاندووە کە هیچ زانیاریەکی نیە لەسەر دایکی بەڵام تەنها ئەوەنەیە کە ئەو وەک کەسیکی ونبوو تۆمار کراوە.

وتویەتی کاتیک منداڵ بووە دایکی فرۆشتوویەتی بەو خێزانەی کە لەگەڵیان گەورە بووە، هەروەها نەنکی ئاگاداری ئەو فرۆشتنە نەبووە و وە کچەزاکەی وە منداڵیکی ون بوو تۆمارکراوە لای پۆلیس، وە دایکە ڕاستەقینەکەی وتویەتی کە ونبووە، لەبەر ئەو هۆکارە هیچ کەەسیک بیری لەەوە نەکردووەتەوە فرۆشرابێت.