٤٠ ساڵ بەسەر مەرگی بۆب مارلی ئەستێرەی میوزیکی جیهانیدا تێپەربوو

2021-05-11

1952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

٤٠ ساڵ تێپەڕیووە بەسەر مەرگی ئەفسانەی میوزیک و گۆرانی سەدەی پێشوو بۆب مارلی کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە  لە شاری میامی لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

ئەم هونەرمەندە میوزیسیانە بە بە یەکێک لە بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتیەکانی مێژووی میوزیک دادەنرێت، کە گرنگترین کارەکانی بریتین لە: (No Woman No Cry, One Love, and Redemption Song)، یەکێک لە ئەلبوومەکانی کە لە ساڵی ١٩٧٧ دا بڵاویکردەوە، بە ناوی ئەلبوومی سەدەوە ناو هێنرا لەلایەن تایم مەگەزینەوە.

مارلی لە ساڵی ١٩٤٥ لە باوکێکی چینی مامناوەند و دایکێکی ڕەشپێست لە وڵاتی جامایکا لەدایکبووە، سەرەتاکانی تەمەنی منداڵی بە هەژاری و نەداری بەسەر بردووە و پەیوەندیەکی زۆر لاوازی لەگەڵ باوکیدا هەبووە،  لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا ماڵی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی بجێت بۆ ناوچەی کینگستۆن وەک دەستپێکی کاری هونەری، لە ساڵی ١٩٧٢ دا چووەتە بەڕیتانیا و لەوێ توانیویەتی لەگەڵ باندەکەیدا دەستبکات بە کاری هونەری و دەنگدانەوەشی لە جیهاندا لە دوای ئەو ساڵەوە بووە.

زۆر چێژی لە وەرزشی تۆپی پێ بیننیووە، بەڵام لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا باسی لەوە کردووە کە لە نێوان تۆپی پێ و میوزیکدا، میوزیک هەڵدەبژێرێت، وتوشیەتی" تۆپی پێ مەترسیدارە چونکە توندوتیژی لە خۆدەگرێت لە کاتێکدا ، من گۆرانی بۆ ئاشتی و خۆشەویستی و شتێک ئەڵیم کە دڵخۆشی بخوڵقێنێت"

کۆتا نمایشی لەسەر شانۆ لە وڵاتی بەڕیتانیا بوو لە ١٣ی تەموزی ١٩٨٠ لە ستافۆرد، هەروەها لە ساڵی ١٩٨١ دا بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە، ەروەها تەرمەکەی برایەوە بۆ شوێنی لەدایکبوونەکەی لە جامایکا.

Bob Marley sits at a table holding a pen