بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی باوەشکردنی دوو نەهەنگ بە یەکتریدا بڵاوکرایەوە

2021-05-11

2819 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فڕۆکەوانێک لە گەشتەکەیدا دیمەنی نزیکبوونەوەی دوو نەهەنگی تۆمارکردووە کە بە جۆرێک لە یەکتری نزیکبوونەتەوە هاوشێوەی باوەشکردن بە یەکتریدا دەردەکەوێت، ئەم دیمەنە لە دەریاکانی ئەتلەنتی رۆما تۆمارکراوە.

بریان سکیری وێنەگر و زانایانی پەیمانگای ودز هوڵە بۆ زانستی دەریا و ماسییەکان لە نێو ئینگلاند، لە ٢٨ی شوباتی ڕابردوودا ئەو ڤیدیۆیەی تۆمارکردووە، بەڵام ڕۆژی دوو شەممەی رابردوو بڵاویکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو رەفتارەی نەهەنگەکان زۆر دەگمەنە و چەند چرکەیەک دەخایەنێت، ئەمەش بە یەکەم ڤیدیۆی باوەشکردنی دوو نەهەنگ بە یەکتریدا دادەنرێت.

ماڵپەڕی ناشناڵ جیوگرافیک دیمەنی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەو دوو نەهەنگە ناویان "فیدڵ و هایفن"ە، نەهەنگەکانی دەریای ئەتلەنتی لە جۆری دەگمەنن کە مەترسی لەناوچوونیان لێدەکرێت، کە ژمارەیان تاکو ئێستا زانرابێت نزیکەی ٣٦٠ دانەیە.