چۆن لەدوای مانگی رەمەزان ڕۆتیناتی ڕۆژانەت ئاسایی دەکەیتەوە؟

2021-05-11

2152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتەکانی جەژنی ڕەمەزاندا ڕێککردنەوەی ڕۆتیناتی ژیانی ڕۆژانە، ئاسان نابێت بەتایبەت ڕێککردنەوەی ژەمەکانی خواردن بۆ ئەوەی بەدووربن لە زیادبوونی کێشی جەستە.

ماڵپەڕی عەین لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، پسپۆرانی بواری خۆراک و پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بە پلەبەندی ڕۆتیناتی ژیانی ڕۆژانە لە دوای مانگی رەمەزان ئاسایی بکەنەوە بەتایبەت سیستمی خۆراکی، ئەویش بەم ڕێگەیانە:

-سەرەتا بە ژەمی نانی بەیانی تەندروست دەستپێبکەن و خواردنی قورس و زۆر مەخۆن.

-ژەمەکانی خواردن لەیاد مەکەن، دووبارە دەستبکەرەوە بە دووبارەکردنەوەی نانخواردن بەڵام بە بڕی کەم.

-بڕێکی زۆر پڕۆتین بخۆن بۆ هاوسەنگکردنی شەکری خوێن و بەدووربوون لە قەڵەوی.

-دووربکەونەوە لە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کافایینەکان کە ئاستی دڵەڕاوکێ و کەم خەوی زیاد دەکەن.

-سنورێک بۆ خواردنی شیرینییەکان دابنێن بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژندا.

-بگەڕێنەوە شێوەی جارانی پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، ژەمی کەم و سوک و تەندروست بخۆن.

-بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی ئەندامەکانی جەستە ئەرکەکانیان بەباشی جێبەجێ بکەن.