بە وێنە.. کوڕێک بەشێکی جەستەی دەفرۆشێت وەک شوێنی ڕیکلام

2021-05-11

8916 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوڕێکی بڵۆگەری ڕووسی توانیویەتی سەرنجێکی زۆری میدیا و سۆشیاڵ میدیاکان بۆخۆی ڕابکێشێت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەوەی بەشێکی جەستەی دەفرۆشێت وەک شوێنی ڕیکلامی بازرگانی.

بەپێی هەواڵێکی odditycentral، ئیگۆر ئۆنۆپکۆ ناوی ئەو کورە ڕوسییەیە کە لە شاری ڤڵادیڤۆستۆک دەژی، توانیویەتی سەرنجی زۆرێک لە میدیاکان بۆخۆی ڕابکێشێت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی فرۆشتنی ملی وەک شوینی ڕیکلامی بازرگانی بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە ڕێگەی تاتۆوە.

سەرەتا کە هەوڵەکەی بڵاوکردووەتەوە لە ڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بەشێک لە خەڵکی پێیان وابووە بۆ گاڵتە وادەلێت و ناکرێت جدی بێت لەو بارەیەوە، پاشان لە هەفتەی پێشوودا وێنەیەکی تری بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا بە نزیکەی ١٠ پێگەی شوێنە بازرگانیاکانی لەسەر ملی تاتۆکردووە و باسی لەوە کردووە  بە نزیکەی ١٣٥٠٠ دۆلاری بەدەستهێناوە لەو ڕێگەیەوە.