ڕۆژانە خواردنی سیر چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

2021-05-11

11071 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیر چەند سەدەیەکە هەیە و بەوە ناسراوە کە یارمەتیدەرە لە دابەزینی ئاستی فشاری خوێن و کەمبوونەوەی کێشی جەستە، کاردەکات بۆ تواندنەوەی چەوری و بەدەستهێنانی جەستەیەکی ڕێک.

ماڵپەڕی هێڵسی لاین لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، زانایانی کۆریا لە توێژینەوەیەکیان کە لەسەر مشکەکان کردوویانە و بۆ ماوەی حەوت هەفتە سیریان پێداون، دەرکەوتووە مشکەکان کێشی زیادەیان لەدەستداوە.

زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە، سیری تازە بهاڕدرێت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک جێبهێڵدرێت و دواتر بۆ ئامادەکردنی خواردنەکان بەکاربهێنرێت، سوودە تەندروستییەکانی بەو ڕێگە زیاد دەکات.

ڕۆژانە خواردنی دەنکێک بۆ دوو دەنک سیر یارمەتیدەر دەبێت لە نەمانی کێشی زیادەی جەستە و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش، بۆ نەمانی بۆنەکەشی نەعنا یان مەعدەنوس بخورێت.

سیر پارێزگاریی لە جەستە دەکات لە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، کاتێک سیر دەخۆیت ماددەی ئەلیسین لە جەستەدا زیاد دەکات کە ڕۆڵی هەیە لە کەمبوونەوەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش و زیادکردنی جۆرە سوودبەخشەکەی.

بەگوێرەی زانایان سیر لە جۆرەکانی شێرپەنجەی سییەکان و قورگ و قۆڵۆن دەتپارێزێت، چونکە ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە بەرپرسن لە توشبوون بە شێرپەنجە.

ئ.ل