چۆپی فەتاح نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاودەکاتەوە

2021-05-11

4095 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە ڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا بڵاودەکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، بەرهەمە نوێیەکەی بەناوی "تۆ منت نەناسی"ـیە و ئاواز و هۆنراوەی زیاد ئەسعەدی گۆرانیبێژە، ئاریۆس کاری ئەرەنجتمێنتی بۆ کردووە، لە دەرهێنانی ئێڵتان نورییە.

چۆپی ترەیلەری بەرهەمە نوێیەکەی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە ١٥ی ئایاردا و لە ڕۆژانی جەژندا لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاویدەکاتەوە.

چۆپی فەتاح لە دایکبووی ١٩٨٣ یە لە شاری کەرکوک، لە تەمەنی سێ ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی لە هۆڵەندا ژیاوە، یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کورد کە جگە لە زمانی کوردی بە ئینگلیزیش گۆرانی وتووە، ژیانی هاوسەریی لەگەڵ چەتۆ پێکهێناوە و خاوەنی کچێکن بەناوی "لیڤیا".

ئ.ل