هاوسەری ئەو ژنەی نۆ منداڵی بە سکێک بوو بە بیستنی هەواڵەکە کاردانەوەی چیبوو؟

2021-05-11

87521 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەلیمە سیسیە ئەو ژنەی هەفتەی ڕابردوو لە حاڵەتێکی دەگمەندا بە سكێک نۆ منداڵی بووە، هاوسەرەکەی بە بیستنی ئەو هەواڵە رایگەیاندووە کە دوورە لێیانەوە ناتوانێت بیان بینێت و تامەزرۆی بینینیانە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، هاوسەری حەلیمە ناوی ئاربییە و تەمەنی ٣٥ ساڵە، وەک سەرباز لە سوپای مالیدا کاردەکات، وتوویەتی "تامەزرۆی بینینی منداڵە نوێکانم و بەرگەی چاوەڕوانی زیاتر ناگرم"، چونکە بەهۆی کۆرۆناوە ناتوانێت گەشت بکات، ئاشکراشیکردووە کە بە بیستنی ئەو هەواڵە زۆر دڵخۆش بووە.

وتوویەتی "بەردەوام لەگەڵ ژنەکەمدا بە تەلەفۆن قسەمان کردووە، دەبوو لەگەڵیدا بمێنمەوە و چاودێری کچە بچوکەکەم بکەم کە تەمەنی دوو ساڵ و پێنج مانگە".

حەلیمە تەمەنی ٢٦ ساڵە و پێشتر وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا هاوسەرگیرییان کردووە.

جێگەی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو ئەو ژنە بە سکێک نۆ منداڵی لە وڵاتی مەغریب بوو، کە بەهۆی  چاودێری تەندورستییەوە حکومەتی مالی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی مەغریبی کردبوو بۆ ئەوەی بە سەلامەتی منداڵەکانی لەدایکبێت، ئەمەش بە یەکەم حاڵەتی دووگیانی دادەنرێت کە ژنێک بە سکێک نۆ منداڵی ببێت.

بعد ولادة امرأة من مالى 9 توائم.. اعرف أول رد فعل من الزوج  (3)

بعد ولادة امرأة من مالى 9 توائم.. اعرف أول رد فعل من الزوج  (4)

بعد ولادة امرأة من مالى 9 توائم.. اعرف أول رد فعل من الزوج  (5)

بعد ولادة امرأة من مالى 9 توائم.. اعرف أول رد فعل من الزوج  (1)

ئ.ل