پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-05-11

38881 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4 

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ ڕاپەڕاندنی کارێکی قورس، کاتێک دەکەوێتە سەر بڕیاردان لەکاتی گونجاودا بڕیارەکانت بدە بۆ ئەوەی زیان بە ژیانی سۆزداریت نەگەیەنیت.

گا 20/4 - 20/5

لە لایەنی کارەکەتدا پاشگەزدەبیتەوە و چەند گۆڕانکارییەک لە ژیانی پیشەیتدا ڕوودەدات، لە ڕووی سۆزدارییەوە ڕۆژێکی قورس دەبێت بۆت و چەندین کێشەت ڕوبەڕوو دەبێتەوە، چیتر کارەکانی ڕۆژ لە شەودا ئەنجام مەدە گرفتە تەندروستییەکان زیاد دەکات.

دووانە 21/5 - 21/6

لە کۆتاییدا ئەمڕۆ پلانە درێژ مەوداکەت تەواو دەبێت و هەست بە ئارامبوونەوەی دەروونت دەکەیت، خۆشەویستەکەت چاوەڕێی زیاترت لێدەکات و هەوڵی تەواو بدە بۆ رازیکردنی، هەندێک لەو گۆڕانکارییانەی لە ژیانتدا ڕوویداوە زیانی بۆ تەندروستیت دەبێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەگەر کارێکی قورس پێ راسپێردرا لەسەر خۆتی گران مەکە و هەموو هەوڵی خۆت بدە بۆ جێبەجێ کردنی بەبێ ئەوەی پێویست بکات داوای هاوکاریی لە کەسانی تر بکەیت، ڕێگە مەدە هیچ کەسێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندییە سۆزدارییەکەت دروست بکات.

شێر 23/7 - 22/8

تواناکان پێچەوانەوە دەبێتەوە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارەکەت دروست دەکات، دەبیتە جێگەی سەرەنجی کەسێک و پاڵپشتت دەبێت و ئەگەری هەیە هەستە سۆزدارییەکان بەرامبەری زیاد بکات، کەم جوڵەیی سوودی بۆ تەندروستیت نابێت.

فەریك 23/8 - 22/9

لە ڕووی پیشییەوە دەتوانیت سوود لە شارەزایی کەسانیتر وەربگریت، ئەمە بۆ داهاتووی کار سوودی دەبێت، لە ڕووی سۆزدارییەوە لاپەڕەکانی رابردووت هەڵدەدرێتەوە و دڵەڕاوکێ لەلای خۆشەویستەکەت دروست دەکات.

تەرازوو 23/9 - 22/10

دوای ماندوبوون و هەوڵدانێکی زۆر پڕۆژە نوێیەکەت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سوودێکی گەورە بە لایەنی پیشەییت دەگەیەنێت، دوای ئەو هەوڵدانەت پێویستە بۆ لەمەودوا گرنگی بە لایەنی سۆزداریشت بدەیت و دەروونت ئارام بکەیەتەوە.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەگەری هەیە لەم ڕۆژانەدا گرێبەستی کارێکی نوێ واژۆ بکەیت یاخود پاداشت بکرێتەوە کە زۆر کەس بە شایەن دەزانن، ئەگەر کەسێکی سەڵتی ڕەنگە کۆتایی بە سەڵتییەکەت بێت و ژیانی خێزانیی پێکبهێنیت.

كەوان 22/11 - 21/12

بڕوای تەواوت بەخۆت هەیە و دەتوانیت ئەرکە نوێیەکەت جێبەجێ بکەیت، گرنگی زیاتر بە خۆشەویستەکەت بدە و ڕێگە مەدە گومان لێبکات، باری تەندروستیت لەچاو جاران بەرەو باشتربوون دەڕوات.

گیسك 22/12 - 19/1

بارودۆخی دارایت بۆ ڕوون دەبێتەوە و بیرۆکەکان کۆدەکەیتەوە و لەم یەک دوو هەفتەیەدا پلانێکی نوێی کار دادەنێیت، گوێگرێکی باشی هاوبەشی ژیانت بە و دەرفەتە سۆزدارییەکان لەدەست مەدە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

لەگەڵ هاوپیشەکانت کێشەت بۆ دروست دەبێت وهەندێکیان ئارەزووی باشبوون ناکەن لە کارەکەتدا، گفتوگۆی جددی لە پەیوەندییە سۆزدارییەکەتدا مەکە و ئەمڕۆ کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەو قسانە، تەندروستیت باشە و پارێزگاریی لێبکە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

بە وردی و جددی بۆ کارەکەت هەوڵبدە و خۆت لە گرفت و ئەرکە زۆرەکان ڕزگار بکە، ئەمڕۆ لە لایەنی سۆزدارییەوە باش دەبیت وئەگەری هەیە سوپرایزێکت بۆ بکرێت، هەموو وزەکانت بە زیادە بە فیڕۆ مەدە و گرنگی بە تەندروستیت بدە.

ئ.ل