پزیشکێک نیشانەیەکی پێشوەختەی توشبوون بە شێرپەنجە ئاشکرادەکات

2021-05-11

32141 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیفان کاراسیۆف پزیشک و نەشتەرگەریی گرێ شێرپەنجەییەکان لە ڕوسیا ئاماژەی بەوەکردووە، دەرکەوتنی گرێی شێوە خاڵ یان دومەڵ لەسەر قورگ یان گەردن مەترسیدارە  و پێویستە ئاگاداریی بن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی نوفوستی، ئەو دۆخە دەکرێت کۆکەی بەردەوام و تەنگەنەفەسی و هەوکردن و تێکچوونی بەردەوامی دەنگی لەگەڵدا بێت، پشتگوێخستنی ئەو جۆرە گرێیە ئەگەری هەیە تەشەنە بسەنێت و ببێتە شێرپەنجە.

ئەو پزیشکە ڕوونیکردووەتەوە، ئەگەر لەو کاتەدا چارەسەرە وەرنەگیرێت، کاریگەرییە نەرێنییەکانی زیاتردەبێت بە شێوەی تەنگەنەفەسی بەردەوام و لەدەستدانی دەنگ، لە ئەنجامدا دەگۆڕێت بۆ گرێی شێرپەنجەیی.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە کاتی گەشەی خێرایی گرێکە لە قورگ یان گەردن، گرنگە ئەو جۆرە گرێیە لاببرێت بۆ ئەوەی بە جەستەدا بڵاونەبێتەوە و نەبێتە گرێی شێرپەنجەیی چالاک.

ئاشکرایکردووە، گرنگە لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا تەواوی ئەو بەشەی گرێکە و چەند سانتیمێک لە چواردەوری گرێکە لاببرێت، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارە گەشەکردنەوەی، ئەو پزیشکە جەختی لەوە کردووە، تەنیا نەشتەرگەریی چارەسەرە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی ئەو جۆرە گرێیە.

ئ.ل