منداڵێک بەشێوەی ئۆنلاین چلورەیەک بە ٣٠٠٠ دۆلار دەکرێت

2021-05-10

7798 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرکات بەهۆی هەڵەی منداڵەکانەوە گەورەکان باجی قورس دەدەن، هەروەک ئەوەی بەسەر دایکێکی ئەمریکیدا هاتووە، کە کوڕە چوار ساڵەکەی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە چلورەیەکی بە نرخی سێ هەزار دۆلار کڕیوە.

نوح براینت کوڕی جێنیفەر براینت تەمەنی چوار ساڵە و لەگەڵ دایکی لە ناوچەی برۆکلین لە نیویۆرک دەژین، بڕێکی زۆر چلورەی سپۆنج بۆبی لە ماڵپەڕی ئەمازۆن کڕیوە، بە جۆرێک گەڕانەوەشی نییە، بۆ گەیاندنیشی ناونیشانی ماڵی پوری داناوە کە خوشکی دایکی دەکات، هەروەک ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئاماژەی پێکردووە.

ئەو کارەی منداڵەکە دایکی توشی کێشەیەکی گەورە کردووەتەوە، کاتێک دایکی نوح کە دوو منداڵی تری هەیە تێچووی داواکاری کوڕەکەی بۆ دێتەوە توشی شۆک دەبێت، دەبینێت بڕێکی زۆر پارەی تێدا نوسراوە کە پارەی ئەو داواکارییانەی کوڕەکەی لەپێگەی ئەمازۆن داوایکردووە زۆرە و توانای پێدانی نییە، دواتر بە هاوکاری هاوڕێیەکی کۆمەک کراوە و پارەکەی داوە.

4-year-old boy hailed as a 'hero' for accidentally spending thousands on Spongebob  popsicles | indy100

4-year-old boy hailed as a 'hero' for accidentally spending thousands on Spongebob  popsicles - News Break

ئ.ل