هەواڵی مردنی منداڵێک خەڵکی سوریای هەژاند

2021-05-08

13566 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەواڵی مردنی "نەهلە" کە منداڵێکی سورییە و خەڵکی ئەو وڵاتەی هەژاندووە، ئەویش دوای ئەوەی باوکی بە زنجیر بەستویەتییەوە و خواردن و خۆراکی پێنەداوە لە نەخۆشی و برسێتیدا گیانیلەدەستداوە.

ڕوسیا تودەی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، چیرۆکی ئەو منداڵە سورییە "نەهلە عوسمان" خەڵکی ئیدلیبی هەژاندووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی بەهۆی برسێتی و خنکانەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە نەهلە بەدەست برسێتی و تینوێتییەوە ناڵاندویەتی، باوکی خواردن  و خواردنەوەی پێنەداوە و بە هۆی جوڵە زۆرەکانییەوە بە زنجیر بەستویەتییەوە.

بڵاوبوونەوەی وێنەی نەهلە کە دەست و قاچی بە زنجیر بەستراوە لەگەڵ هەواڵی مردنیدا، کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و بووەتە جێگەی نیگەرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

لەدوای جیابوونەوەی دایک و باوکی، نەهلە لەگەڵ باوکیدا لە خێمەکانی ناو فەرەج ئەڵادا ژیاوە کە دەکەوێتە باکوری شاری کللی لە ئەیدلیب، لە ناو قەفەسێکی ئاسنیندا بەندکرابوو.

حبسها والدها في قفص وكانت تمشي مكبلة .. وفاة طفلة اختناقا في إدلب السورية

ئ.ل