توێژینەوەیەک: وەرزشکردن یارمەتی منداڵانی ئۆتیزم دەدات

2021-04-11

1692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنانە وەرزشیەکان بۆ هەموو کەسێک سوودی هەیە بەڵام توێژینەوەکان گەیشوونەتە ئەو دەرئەنجامەی دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت لە چارەسەرکردنی هەڵسووکەوتەکانی منداڵانی ئۆتیزمدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی upi، زانایان گەشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ڕاهێنانە وەرزشیەکان سوودێکی یەکجار زۆریان هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەی هەڵسووکەوتی منداڵانی ئۆتیزمدا، لە توێژینەوەکدا باس لەوەکراوە کە منداڵانی ئۆتیزم لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشیەکانەوە دەتوانن تەرکیزیان زیادبکەن و شێوازی هەڵسووکەوتی دروستیان بەرەوپێشببەن، و متمانە بەخۆبوونیشیان زیاد دەکات.

یەکیکی تر لە توێژینەوەکان لە زانکۆی ئۆریگۆن سەلماندوویەتی کە باشترین تەمەن بۆ پەیڕەوکردنی بەرنامە وەرزشیەکان بۆ منداڵانی ئۆتیزم لە تەمەنی نێوان نۆ بۆ ١٣ ساڵیدایە کە یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی منداڵ لە ئەنجامدانی چالاکیە جەستەییەکانیدا.

گێسلاک کە یەکێکە لە توێژەرانی بەشداربوو لە توێژینەوەکەدا، سێ رێگەی دروستی بۆ بەرەوپێشدانی تواناکانی منداڵانی ئۆتیزم باس کردووە:

١- بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆ: وێنە و ڤیدیۆ یارمەتی منداڵەکان دەدات کە بەشێوازێکی دروست پەیوەست بن بە ڕاهێنانەکان و دووبارەکردنەوەیان.

٢- ڕاهێنانەکان بە بەرنامە بەڕێوەبچن، پێویستە ڕاهێنانە وەرزشیەکان دووبارە بوونەوەیان تێدابێت، و وەک بەشێکی سەرەکی ژیان مامەڵەی لەگەڵ بکەن، تەنانەت گەر هەفتەی رۆژێکیش بێت پێویستە وەک ڕۆتین هەموو هەفتەیەک ئەو ڕۆژە ڕاهێنان ئەنجامبدات.

٣- یارمەتی منداڵەکەت بدە کە بجوڵێت تەنانەت گەر نەیتوانی ڕاهێنانەکان وەک ئەوەش دووبارە بکاتەوە کە دەیبینێت، پێویستە هەوڵی باشی لەگەڵ بدەیت، و بە ئارامیەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.

بە نزیکەی منداڵێک لە کۆی ٥٤ منداڵ لە وڵاتی بەڕیتانیا نەخۆشی ئۆتیزمە، و بە پێی ئاماری ساڵی ۲٠۱۹ ی WHO لە جیھاندا لەھەموو ۱٦٠ منداڵدا یەک منداڵ ئۆتیزمی ھەیە.

زۆرترین خوێندراو