ڤیدیۆ.. قەشەیەک لە کڵێسا بە رێکەوت گۆرانی ڕاپ لێدەدات

2021-03-08

1795 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قەشەیەک لە ئیرلەندا بە رێکەوت لە سەرەتای وتارەکەی لە لایڤی راستەوخۆدا بە گۆرانی ڕاپ دەستپێدەکات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، قەشە "پات" لە کڵێسای Kincasslagh Parish لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا بەبێ ئاگایی گۆرانی ڕاپ لێدەدات.

قەشەکە لە سەرەتای وتارەکەیدا بوو کاتێک دەنگی گۆرانیەکە دێت، هەر بە زوویی هەوڵی بێدەنگکردنی گۆرانیەکە دەدات و بە گاڵتەوە دەڵێت "کەمێک گۆرانی راپ بۆ بەئاگا هاتنەوەی بەیانیان باشە."

گرتە ڤیدیۆکەی بە زوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوویەوە و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا و چەندین کەس کۆمێنتیان لەبارەی گرتە ڤیدیۆکەوە دا.