ڤیدیۆ.. مێگان هۆکاری هەوڵە خۆکوژییەکەی ئاشکرا دەکات

2021-03-08

39361 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێگان مارکڵ هاوسەری شازادە هاری بۆ یەکەمجار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایدەگەیەنێت، لەو ماوەی لە کۆشکی شاهانە بووە هەوڵی خۆکوشتنی داوە، چەند جارێک ویستوویەتی ئازاری خۆی بدات.

شازادە هاری ومێگان مێرکڵ دوای جیابوونەوەیان لە نازناوی پاشایەتی بۆ یەکەمجار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەردەکەون لە کەناڵی سی بی ئێس کە ئۆپرا وینفری پێشکەشی کردووە، مێگان دەربارەی هەوڵە خۆکوژییەکەی وتوویەتی "نەمویستووە لە ژیاندا بمێنم، ئەم بیرۆکەیەشم جێگیر و ڕاستییەکی ترسناک بووە".

ئەوەشی دەرخستووە کە شازادە هاری لەو ماوەدا ڕۆڵێکی باشی هەبووە و یارمەتیدەرەی بووە  بۆ دەرککردنی بەو جۆرە بیرۆکانە لە مێشکیدا، هەروەک وتوویەتی "بیرمە لەوکاتەدا هاری لە باوەشی دەگرتم".

کاتێک ئۆپرا لێی پرسیوە ئایا بیری لەوەکردووەتەوە ئازاری خۆی بدات یاخود بیرۆکەی خۆکوژی لە مێشکدا بووە؟ مێگان لە وەڵامدا وتوویەتی "بەڵێ، ئەوە زۆر زۆر ڕوونە، زۆریش ترسناکە".

لە درێژەی گفتوگۆکەیدا مێگان ئاماژەی بەوەکردووە، خێزانی شاهانە ڕەتیان کردووەتەوە هاوکاریی دەروونیی بکرێم و ڕێگەیان پێ نەداوە قسە لەو بارەیەوە بکات، وتوویەتی "خێزانی شاهانەی بەریتانیا ڕەتیان کردووەتەوە کوڕەکەم 'ئارچی' ببێتە شازادە، هەر ئەوەش وایکردووە ترسم لە ژیانی کوڕەکەم هەبێت.

ژنەکەی هاری وتیشی "خێزانی شاهانە هەوڵیانداوە بێدەنگم بکەن تەنانەت ئەو کەسانەی لە ناو کۆشکدابوون نەکه هەرپارێزگارییان لێ نەکردووم بەڵکو بۆ پاراستنی ئەوان درۆیان بەدەم منەوە کردووە".

مێگان وتوویەتی "تەنیا لەدوای هاوسەرگیریکردنمان هەموو شتێک خراپ بووە، بە ڕاستی هەستم بەوەکردووە نەک تەنیا کەسێکی خۆشەویست نیم لەنێویاندا، بەڵکو لە پێناو پاراستنی ئەندامەکانی تری شاهانە ئامادەبوون درۆم بۆ هەڵبەستن، ئامادەی ئەوەش نەبوون پارێزگاری لە خۆم و هاوسەرەکەم بکەن و ڕاستییەکان بڵێن".

ئ.ل