ژنەکەی پێشووی جێف بیزۆس هاوسەرگیریی کردەوە

2021-03-08

4546 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنەکەی پێشووی ملیاردێری ئەمریکی "جێف بیزۆس" دووبارە هاوسەرگیری کردەوە، جێف نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستە کردووە.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا، ماکنزی سکۆت ژنی پێشووی جێف بیزۆس  هاوسەرگیریی لەگەڵ مامۆستایەکی زانستدا کردووە لە شاری سیاتل، ناوی هاوسەرە نوێیەکەی دان جیوییە.

ماکنزی لە هەژمارەکەی خۆی لە ئەمازۆن لەوبارەیەوە نوسیوویەتی "لەگەڵ چوار منداڵەکەم کە لە "هاوسەری پێشوویەتی" و داندا لە سیاتڵ دەژیم".

لە هەمان کاتدا جێف لە پەیامێکدا بۆ ژنە کۆنەکەی نوسیوویەتی "دان پیاوێکی گەورەیە، من دڵخۆش و بە پەرۆشم بۆهەردووکتان".

ماکنزی تەمەن ٥٠ ساڵ دوای جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووی جێف بیزۆ و وەرگرتنەوەی پیشکەکەی خۆی لە ئەمازۆن، بۆ ئەمساڵ بووەتە سێیەم ژنە دەوڵەمەند لە جیهاندا.

دوای ٢٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەریی جێف و ماکینزی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەیەکتری جیابوونەوە، لە %٤ی پشکەکانی لە ئەمازۆن وەرگرتەوە و بەو جۆرە تێکڕایی داهاتەکەی بووە ٣٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ماکنزی ڕایگەیاندووە، پابەندە بە کارە خێرخوازییەکانییەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بۆ ئەو بوارە خەرجکردووە.

بعد حصولها على نصف ثروته.. طليقة مؤسس "أمازون" تتزوج رجلا درس أطفالها!  (صور) - RT Arabic

ئ.ل