شاناز شەرەفی بڵاوکردەوە

2021-03-08

5934 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاناز زاهیر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی تایبەت بە ڕۆژی ٨ی مارس بەناوی "شەرەف" بڵاوکردەوە.

"شەرەف" نوێترین بەرهەمی هونەریی گۆرانیبێژ شانازە و تایبەت بۆ ڕۆژی ژنان تۆمارکراوە، هۆنراوەی ڕەنج سەنگاوییە و نەڤید زەردی گۆرانیبێژ کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە.

لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کراوە و موزیک و ماستەرینگی ماجید کازیمییە، زانیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە بەئەنجام گەیاندووە.

دەربارەی ئەم کارە نوێیەی ڕایگەیاندووە، "شەرەف" شایەنی ئەوەیە هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە بیبیستێت، هەروەک وتوویەتی "نەک لەبەر ئەوەی خۆم نوسیوویمە بەڵکو لەبەر ئەوەی پڕە لە پەیام بۆ ئەو کەسانەی بەکەم سەیری سۆز و هەست و وجوودی ژن دەکەن و ئازاریان دەدەن و دەیان کوژن".

شاناز زاهیر یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات، جگە لە کوردی بە زمانی عەرەبی و فارسی گۆرانی وتووە، خاوەنی ئەلبووم و چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی.

ئ.ل