چ میوەیەک دەبێتە جێگرەوەی نانی بەیانی؟

2021-03-08

6808 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکان و وزە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام هەندێک کات بەهۆی کار و درەنگ بەخەبەرهاتنەوە زۆر کەس خواردنی ئەو ژەمە لەدەست دەدەن، دەکرێت بە خواردنی سێوێک جەستە لە زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی بپارێزن.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، زۆر کەس بەهۆی درەنگ بەخەبەرهاتن و گرنگی نەدان بە کاتی خواردنی نانی بەیانی و هۆکاری جیاوازی ترەوە لەکاتی خۆیدا نانی ئەو ژەمە ناخۆن، کە جەستەیان ماندوو و خەواڵو و بێهێز دەکات.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر نەتوانرا لە کاتی خۆیدا نانی بەیانی بخورێت ئەوا دەکرێت سێوێک بخۆن، چونکە پزیشکان وەک جێگرەوەی نانی بەیانی هەژماری دەکەن، دواتر لە کاتژمێرەکانی نۆ بۆ ١٠ دا سوکە ژەمێک بخۆن.

سێو دەوڵەمەندە بە چەندین ڕەگەزی خۆراکی گرنگ کە جێگرەوەی بەشێک لەو خواردنانە دەبێت لە نانی بەیانیاندا دەخورێن.

ئ.ل