وێنە.. خوشک و برایەکی دووانەی پێنج ساڵ هاوسەرگیرییان پێدەکرێت

2021-03-06

41135 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ڕووداوێکی دەگمەندا دووانەیەک کە خوشک و بران دەدرێن بە یەکتری و هاوسەرگیرییان لەگەڵ یەکتردا پێدەکرێت، ئەمە لەکاتێکدا تەمەنیان لە پێنج ساڵ زیاتر تێناپەڕێت.

لە هەواڵێکی سکای نیوزدا هاتووە، خوشک و برایەکی دووانە تەمەنیان پێنج ساڵ دەبێت، هاوسەرگیریی دەکەن، ئەمەش بەو نییەتەی کە لە ژیانی ڕابردوودا ئاشقبوون و نەیانتوانیوە هاوسەرگیریی بکەن.

ئاهەنگەکەی واشیراوت بی مۆسیکا و براکەی رینرادام بریم لە ماڵی خۆیان لە پارێزگای ناخون سی سامارات ئەنجام دراوە.

باوکی ئەو دووانەیە یەکێکە لەپەیڕەوانی ئاینی بوزی تایبەت بە خۆیان و پێی وایە هەموو دووانەیەک کە لە دایک دەبن لە ژیانی پێشتریاندا دوو ئاشق بوون، بەڵام نەیانتوانیوە هاوسەرگیریی بکەن.

ئاشکراشیکردووە، تاکو کاتی هاوسەرگیرییەکەیان دوابخرێت بەختێکی خراپ بۆ ژیانیان دەهێنێت، ئاهەنگەکە لەسەر شێوازی کلتوری تایلەندی بووە کە سەما و پۆشاکی ڕەنگاوڕەنگ لەبەرکراوە و دیاری بە بوک و زاواکە دراون.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، دایک و باوکی دووانەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، هاوسەرگیریکردن لەگەڵ یەکتریدا تەنیا بژاردە بووە لەبەردەمیاندا، ئەگەر ڕێوڕەسمی هاوسەرگیرییەکە بەڕێوە نەچووایە ئەگەری هەبوو یەکێکیان نەخۆش بکەوتایە.

هاوسەرگیریکردنی دووانە لە یاسای تایلەندا بوونی نییە و دانی پێنەنراوە، بەڵام هەندێک بابەت دەبەسترێتەوە بە بیروباوەڕی ئاینی.

Five-year-old Thai twins get MARRIED because their Buddhist parents believe  they were lovers - T-Gate

Five-year-old Thai twins get MARRIED because their Buddhist parents believe  they were lovers - Around World journal

ئ.ل