ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەی گەورەترین بورکان لە ئەوروپا

2021-01-24

4632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەورەترین بورکانی چالاک لە دورگەی سیسلیەی ئیتاڵیا، تەقینەوەیەکی گەورەی بەخۆوە بینی و ئاسمانی دورگەکەی بە خۆڵەمێشێکی گەرم داگیر کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، لە ١٩ی کانوونی دووەم لە چاڵی "خولی گای نوێ" لە شاخی ئاتنا تەقینەوەیەکی بورکانی روویداوە و تەواوی دورگەی سیسلیەی بە خۆڵەمێش داپۆشیووە.

زانای بورکانەکان "بوریس بینک رایگەیاند کە چالاکی بورکانەکە لە ١٧ی مانگەوە لە رۆژهەڵاتی باشووری شاخەکەوە رووی لە زیاد بوون کردووە.

بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداریان لەسەر بڵاوبوونەوەی خۆڵەمێشەکە بەسەر ئاسمانی شارەکەدا داوە و وتیان کە خۆڵەمێشی بورکانەکە تا ١٨ کیلۆمەتر لە شاخەکە دوورکەوتووەتەوە.