ڤیدیۆ.. کۆترێك لەجیاتی هێلکەکانی خۆی چاودێری چەند هێلکەتوتویەك دەکات

2021-01-24

2856 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆترێکی دایکە دەچێتە فرۆشگایەکی تێسکۆوە و کۆمەڵێک هێلکەتوتو دەبینێت و بە هی خۆیی دەزانێت و دواتر چاودێریان دەکات لە نزیکەوە پارێزگاریان لێدەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، کۆترێکی سپی گەورە لە باکوری لەندەن دەچێتە لقێک لە لقەکانی تێسکۆ تایبەت بە فرۆشتنی شیرینی و پارێزگاری لە کۆمەڵێک هێلکەتوتوی "چۆکۆلاتەی کادبوری" دەکات.

Kim Blackman یەکێکە لە کڕیارەکانی فرۆشگاکە وێنە و ڤیدیۆکان لە کامێرای مۆبایلەکەی ئەوەوە گیراون و بڵاوکراونەتەوە.

وەک لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت قاچەکانی لەسەر قەراغی مقەباکە داناوە و تەماشای هێلکەکان دەکات خۆی خستۆتە باری ئامادەباشیەوە بۆ پارێزگاری کردن لە هێلکەتوتوەکان.

گرتە ڤیدیۆکە تا ئێستا زیاد لە ١٨٧ هەزار بینەری هەبووە، کۆترەکان تایبەتن بە ناوچەکە و لەلایەن کارمەندانی سەلامەتی فۆشگاکەوە چاودێری دەکرێن، کیم وتی "چەند جارێک چوومەتە ئەو فرۆشگایە، کۆترەکان مەیلیان لەوەیە کە بچنە ژوورەوە و لەو نزیکانە بن، کاتێک ئەم دیمەنەم بینی زۆر بەلامەوە جوان بوو بۆیە هەر بە زوویی مۆبایلەکەم دەرهێنا و ڤیدیۆکەم گرت و دواتر لە تیکتۆک بڵاوم کردەوە."  

Credit: Deadline News

Credit: Deadline News