ژنێك بە یەكجار چوار منداڵی بووە

2021-01-24

46747 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی میسری بە یەک سك چوار منداڵی بوو، تەندروستی خۆی و منداڵەکانیشی جێگیرە.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "میسری ئەمڕۆ"، منداڵەکان لە سەنتەرێکی پزیشكی تایبەتی لە شاری قنا لە باشوری میسر لەدایك بوو، ئەو ژنە پێشتر دوو جار منداڵی بووە، ئەمجارەش لە سەرەتای دووگیانییەوە پزیشکان زانیویانە کە چوارەیەك لە سیکدایە.

لەدایكبوونەکەش بە نەشتەرگەری بووە و دایکەکە دوو کچ و دوو کوڕی بووە، لە ئێستادا تەندروستی هەر چواریان باش و جێگیرە، هەروەها دۆخی تەندروستی دایکەکە باشە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

التوائم الأربعة