2021-01-23
2413 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عەدنان کەریم هونەرمەندی ناسراوی کوردستان بە نوسینی چەند تێکستێك یادی هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێ دەکاتەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام عەدنان کەریم نوسیویەتی، ناو و یادی ماملێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی کوردێک مابێت به زیندوویی ده‌مێنێته‌وە.
دەقی نوسینەکەش بەم جۆرەیە:
قه‌تارێک هاتووه گه‌وهه‌ر باریه‌تی
خورشیدی خاوه‌ر سهرقهتاریهتی
مامۆستا «محه‌مه‌دی ماملێ» شوناسی مۆسیقای کوردی و ده‌نگی زوڵاڵ و به‌رزی موکریان و کوردستانه، ناو و یادی ماملێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی کوردێک مابێت به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌و ئه‌شق و ئه‌وینه‌ی ئه‌و بۆ مۆسیقا و هونه‌ر هەیبوو وایکرد خۆی و هونه‌ره‌که‌ی له دڵی تاک به تاکی خه‌ڵکی کورد دا تا هه‌میشه به زیندوویی بمێنێته‌وه.
ئه‌و گوڵه‌ی مه‌شهوری گشت عاله‌م بوو کوا یادی به‌خێر
مه‌یلی وی ده‌رمانی دەردی من بوو کوا یادی بەخێر
"عه‌دنان که‌ریم"
٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١کوردی
عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە کەرکوک لەدایک بووە، بەشی نیگار‌کێشانی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردوە، ساڵی ١٩٨٠ یەکەمین گۆرانی تۆمار کردووە، چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە.
محەمەدی ماملێ کوڕی میرزا سەعیدی ماملێیە، لە ساڵی ١٩٢٥ لە شاری مهاباد لە دایکبووە و خزمەتێکی گەورەی بە هونەری کوردی گەیاندووە، ئەم هونەرمەندە سێ جار هاوسەرگیری کردووە و دوا ھاوسەری، کە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە، ناوی ئامینەیە، حەوت کوڕ و دوو کچی ھەیە، لە رۆژی٢٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە.
