دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە پێناو یەک بیرۆکەدا دەبەخشێت

2021-01-23

7072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەوڵەمەندترین سەرمایەداری جیهان "ئێلۆن مەسک" ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە باشترین بیرۆکەی تەکنەلۆجی بۆ کەم کردنەوەی کاربۆن.

ئیلۆن مەسک وەبەرهێنەری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەخشینێکی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە پێناو باشترین بیرۆکەی تەکنەلۆجی بۆ کەمکردنەوەی کاربۆنی زەوی تەرخان دەکات.

لە ئێستادا زانیارەکان لەسەر چۆنێتی پێشکەش کردنی بیرۆکەکان و کاتی پێشکەشکردنی بیرۆکەکان بە نەزانراوی ماوەتەوە، بەڵام لە تویتی دواتردا ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەی داهاتوو تەواوی وردەکاری پرۆژەکە دەخاتەروو.

بەخشینی ئەمجارەی مەسک گەورەترین بەخشینی ژینگە پارێزی دەبێت، بیرۆکەی بەخشینی ١٠٠ ملیۆن دۆلار دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو لە تویتێکدا داوای لە فۆڵۆوەرەکانی کرد رێگایەکی پێبڵێن تا لە سەرمایەکەیدا بەخشینێک بکات کە کاریگەری دروست بکات، هەژماری ئێلۆن مەسک لە تویتەر لە ئێستادا زیاد لە ٤٢ ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.