ئایا خواردنی نانی ئێوارە قەڵەوت دەکات؟

2021-01-23

8449 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس بە مەبەستی دابەزینی کێشی جەستەیان خواردنی نانی ئێوارە پشتگوێ دەخەن یاخود لە درەنگانی شەودا دەیخۆن، بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە لە ڕاستیدا ئەم کارە دەبێتەهۆی زیادبوونی کێشی جەستە.

زانایانی زانکۆی ئۆساکا لە ژاپۆن تۆماری تەندروستی ١٧هەزار کەسیان وەرگرتووە کە ٥٧٣ کەسیان پیاو بوون و هەشت هەزار و ٨٦٠ کەسیان ژن بوون و زۆربەیان تەمەنیان لەسەرو ١٨ ساڵییەوە بووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردوون.

بەپێی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەو بەشداربووانەی نانی ئێوارەیان بەشێوەی رێکخراو لە کاتی خۆیدا نەخواردووە، زیاتر ڕوبەروی زیادبوونی کێش و گرفتەکانی قەڵەوی بوونەتەوە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە لە %١٠.٨ی بەشداربووە نێرەکان نانی ئێوارەیان نەخواردووە، بەهۆیەوە کێشیان زیادیکردووە، لە %١٧.١ی بەشداربووە ژنەکان بەهەمان شێوە نانی ئێوارەیان نەخواردووە کە بەهۆیەوە کێشیان زیادیکردووە.

دەرئەنجامی توێژینەوەکە لە "Multidisciplinary Digital Publishing Institute" بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە، وازهێنان لە خواردنی نانی ئێوارە پەیوەندی بە زیادبوونی کێشی لەش یاخود قەڵەوییەوە هەیە چ لە پیاواندا بێت یان ژنان.

لەهەمان کاتدا خووەکانی تر لە پیاوان و ژنانی بەشداربوو لە توێژینەوەکە ڕۆڵی هەبووە لە زیادبوونی کێشیان، ئەوکەسانەی نانی ئێوارەیان نەخواردووە کێشیان زیادیکردووە بەتایبەت بۆ کەسانی بەتەمەن، بۆ ئەو کەسانە زیاتربووە کە لە بنەرەتدا بەدەست گرفتی کەم خەوی و خواردنەوە کهولییەکان و جگەرەکێشانەوە ناڵاندوویانە.

ئ.ل