دکتۆر فەرھاد پیرباڵ دەبێتە پێشکەشکار لە ئێن ئاڕ تی دوو

2021-01-23

86568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ وەکو پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تایبەت بە مێژوویی هونەریی ئەدەبی کۆمەڵایەتیی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو دەردەکەوێت.

دکتۆر فەرهاد پیرباڵ بۆ یەکەمجار وەک پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو دەردەکەوێت، و بەرنامەیەکی هەفتانەی دەبێت بەناوی "٧ و ٨"، کە تایبەتە بە بابەتی مێژووی هونەری ئەدەبی کۆمەڵایەتی.

بەرنامەکەش زیاتر گفتوگۆ ئامێزە و لە شاری هەولێر پێشکەش دەکرێت و ماوەکەی ٤٨ خولەک دەبێت.

فەرھاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە،  خاوەنی زیاتر لە ٧٠ کتێب و لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و سیاسیەتدا ‌.

ئ.ل