چیرۆکی ئەو بەساڵاچووەی ڤایرۆسی ئیسپانی و سێ جار کۆرۆنای تێپەڕاندووە

2020-11-29

7619 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی تەمەن ١٠٠ ساڵ لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیسپانی لەدایکبووە، لە کاتی ساوایدا توشی ڤایرۆسەکە بووە دوای تێپەڕبوونی سەدەیەکیش سێ جارتوشی کۆرۆنا دەبێت و تێی دەپەڕیێنێت.

ماریا ئۆرسنگیر چیرۆکی ئەو بەساڵاچووە ئیتاڵییە یە کە لەمانگی تەمموزی ڕابردوو پێی ناوەتە ١٠٠ ساڵی تەمەنییەوە، توانیویەتی لە ماوەی تەمەنیدا بەسەردوو کوشندەترین  ڤایرۆسدا تێپەڕێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میلانۆ کوییری، پزیشکەکانی توشی سەرسوڕمان بوون و هیچ لێکدانەوەیەکیان بۆ حاڵەتی ئەو ژنە بەساڵاچووە نەبووە، بەتایبەتدوای ئەوەی دەرکەوتووە سێ جار بەسەر کۆرۆنادا زاڵبووە.

ماریا لە ٢١ی تەمموزی ١٩١٩ واتە نزیک کۆتای هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم لەدایکبووە، لەو کاتەشەدا ڤایرۆسی ئیسپانی بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و چەندەها کەسی کوشتووە، ماریا لەو کاتەدا منداڵێکی ساوا بووە و توشی ڤایرۆسەکە بووە بەڵام توانیویەتی ئەو ڤایرۆسە کوشندەش تێپەڕێنێت.

لە جەنگی جیهانی دووەمدا هاوسەرگیریی کردووە بەبێ ئەوەی ئاهەنگ بکات کە دەنگی تۆپ و موشەک لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەوە دەهات، لەو شەڕەشدا ڕزگاری بووە و خاوەنی شەش منداڵە، دوو منداڵی کۆتای لە پیاوێکی تر بووە.

 ماریا زۆربەی ژیانی لە ناوچەی ڤالتیلینا لە باشوری ئیتاڵیا بووە و زیاتر کاری کێڵگە و بەخێوکردنی ئاژەڵی کردووە.

ئەو ژنە بەتەمەنە زیاتر لە نێو منداڵ و کچ و کوڕەزاکانیدا ژیاوە، تاکو ساڵی ٢٠٠٩ لە ماڵی کچەکەیدا ژیاوە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە خانەی بەساڵاچوواندا ژیاوە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا ماریا توشی ڤایرۆسەکە بووە.

ڕۆژنامەکە لە زاری کچەکەیەوە ڕایگەیاندووە، دایکی سێ جار توشی کۆرۆنا بووە، ئینسی کچی وتوویەتی "کە پشکنین کراوە دایکم توشی ڤایرۆسەکە بووە و سێ جار گرتوویەتی و تێی پەڕاندووە، دایکم ئێستا زۆر باشە".

ئەو ژنە ئیتاڵییە بەدەست هیچ جۆرە نەخۆشییەکەیەوە نەیناڵاندووە و نەخۆشی درێژخایەنی نەبووە، تەنیا ئەو گرفتانە نەبێت کە بەهۆی پیرییەوە توشی بووە.

ئ.ل