نۆ ئاماژە دەریدەخەن هاوبەشی ژیانت دڵ دەشکێنێت

2020-11-29

27708 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ پەیوەندییەکی سەرکەوتوو بەردەوام پێویستی بە گرنگیپێدن و دەربڕینی هەستە سۆزدارییەکانە، بەردەوام گوێ دەگریت لە شتە نوێیەکانی هاوبەشی ژیان بەبێ ئەوەی شیکردنەوە بۆ هەندێک لە ڕەفتارەکان بکەیت.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە ١٠ نیشانە کردووە کە دەریدەخەن هاوبەشی ژیانت دڵ دەشکێنێت و بەو جۆرە نابێت کە لێی دەڕوانیت، چونکە بەردەوام پێشبینییەکان لەگەڵ راستیدا جیاوازن.

١.گرنگیپێدانی کەمدەبێتەوە بۆت، وەک جاران نامە و پەیوەندی ناکات.

٢.بەردەوام لێخۆشبوونت دەبێت بۆ ڕەفتارە هەڵەکانی.

٣.وەک جاران گفتوگۆی ناکەن و قسەکردنتان کەمدەبێتەوە.

٤.خووەکانی جاران بێزاری دەکات.

٥.هەوڵی زۆر دەدەیت هاوبەشی ژیانت نمونەی بێت بەڵام لە راستیدا وا دەرناچێت.

٦.وا دەریدەخەیت بووە بە کەسێکی تر

٧.هەوڵی تەواو دەدەیت هاوبەشی ژیانت کۆنترۆڵ بکەیت بەڵام وا دەرناجێت.

٨.جیاوازییە سەرەکییەکان پشتگوێدەخەیت

٩.زۆر بە خێرایی هەنگاو دەنێیت

ئ.ل