ژنێک دوای ١٢ ڕۆژ لە هاوسەرگیرییەکەی بە هۆکارێکی سەیر داوای جیابوونەوەی کرد

2020-11-29

112420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی میسری دوای ١٢ ڕۆژ لە تێپەڕبوونی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی، لە دادگا داوای جیابوونەوەی کردووە و لە هەموو مافێکی خۆی خۆشبووە تەنیا لەپێناو ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیابێتەوە.

ماڵپەڕی وەتەن نوسیوویەتی، ئەو ژنە گەنجە وتوویەتی "لەو ماوەیەدا بۆی دەرکەوتووە هاوسەرەکەی هەندێک رەفتار دەکات کە پاکوخاوێن نییە، گرنگی بە پاکوخاوێنی خۆی نادات و تەنیا ئەوەندە نییە کە بەپێیپەتی بە ماڵيکەدا هاتوچۆ دەکات بەڵکو بەپێی پەتی دەچێتە توالێت و کاتێک دێتە دەرەوە دەستی ناشوات، هیچ کاتێک گوێ بە ئامۆژگارییەکانم نادات و بەقسەم ناکات".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ژنە وتوویەتی "رەفتارەکانی سنوریان بەزاندووە، دواتر بۆم دەرکەوتووە ددانیشی ناشوات، ١٢ ڕۆژ لەگەڵیدا ژیاوم لەوەندە زیاتر بەرگەی ناگرم، تەنیا پیس و پۆخڵییەکەی نا بەڵکو بۆنی جەستەشی ناخۆشە و ڕۆژانە خۆی ناشوات، چەندین جار ئەم بابەتانەم کردووەتەوە و قسەم کردووە بەڵام ئەو بابەتەکەی گۆڕیوە".

بەو هۆیانەوە ئەو ژنە داوای جیابوونەوەی لە مێردە ٣٢ ساڵەکەی کردووە، تەنیا لێی جیابێتەوە دەستبەرداری هەموو مافێکی خۆی دەبێت.

ئەو ژنە لە دادگا وتی "ماوەی چوار مانگ دەستگیرانداربووین، هەستم نەکردووە بەو ڕەفتارانە نەکردووە".

ئ.ل