بوونی پیتی M لە ناولەپی دەستی هەندێک کەسدا مانای چییە؟

2020-11-29

36796 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی چەند هێڵێک لە ناولەپی دەست کە زۆرکات سێوەی پیتی Mی ئێنگلیزی وەرگرتووە، لە بارەی توانا و تایبەتمەندی کەسە زانیاری ئاشکرا دەکات، بەگوێرە شارەزایان ئەوانەی ئەو پیتە لە دەستیاندایە کەسانێکی تایبەتن.

لە ماڵپەڕی لوبنان٢٤دا هاتووە، ئەو هێڵە لەناو لەپی دەستدا خوێندنەوەیەکی مێژووی کۆنی هەیە کە بە Palmistry ناسراوە، زیاتر لە هیند و چیندا کاری پێکراوە کە کار لەسە شێوەی دەست و پەنجەکان و نینۆک و هێڵەکانی ناو لەپی دەستدەکات و لێکدانەوە و داهاتووی کەسەکە و ژیانی سۆزداریی دەخاتە ڕوو.

هێڵی ژیان

بە گوێرەی خوێندنەوەی ئەو شێوازە کۆنە هێڵەکە پەیوەندی بە ژیان و ڕووداوەکانەوە هەیە، نمونە ئەگەرهێڵی ژیان کورت بێت مانای وایە ژیانی ناجێگیرە بەڵام ئەگەر درێژبێت واتە جەندین سەختی و قۆناغی قورس لە ژیانیکەسەکەدا ڕوودەدەن، بەڵام درێژی و کورتی هێڵەکە ئاماژە نین بۆ ماوەی تەمەنی کەسەکە لە دنیادا.

هێڵی دڵ

ئاماژەی خۆشەویستییە، ئەگەر هێڵەکە کورت بێت واتە کەسێکی ساردوسڕ و بێ هەستە، بەڵام قوڵ و درێژ بێت مانای وایە هاوسەنگی لەنێوان مێشک وهەستەکانیدا ڕاگرتووە.

هێڵی سەر

پەیوەندی بە تواناکانی مێشکەوە هەیە ئەگەر بە ڕوونی ئەو هێڵە دیار بێت ئاماژەیە بۆ ئەوەی مێشکی سافە و بیرەوەری بەهێە، بەڵام ئەگەر کاڵ و ناڕوون بێت پەیوەندی بە لاوازی بیرەوەریییەوە هەیە، بەگوێرەی تەمەنیش ئەو هێڵە دەگۆڕێت.

بەگوێرەی خوێندنەوەی کۆنی Palmistry بوونی ئەو پیتە لەناو لەپی دەستی هەندێک کەسدا مانای وایە، کەسانێکی داهێنەر و تایبەتن و هەستەوەریان بەهێزە و یان پێشبینی و تێڕوانینەکانیان بەهێزە بەتایبەت لە خانماندا، ڕۆحێکی سەرکەشیان هەیە و بەرەو سەرکەوتنیان دەبات.

ئەگەر درۆ یان فێڵ لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت بەخێرایی هەستی پێدەکەن، توانای گۆڕینی شێوازی ژیانیان هەیە بە جۆرێک بارودۆخە جیاوازەکان دەقۆزنەوە و لە قازانجی خۆیان بەکاریدەهێنن.

ئ.ل