ئەساڵە گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

2020-11-29

1679 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی سوری ئەساڵە نەسری، بەمنزیکانە گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند ئەساڵە نەسری لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، بەمنزیکانە نوێترین بەرهەمی بەناوی " الفرق الکبیر" بڵاودەکاتەوە.

وەک خۆی ئاماژەی پێکردووە، ئەمە بۆیەکەمجارە لەگەڵ هونەرمەند ئەبوناسر ئەلغالی کاردەکات، گۆرانییەکە لە تێکستی تورکی ئالشیخ و ئاوازی نەواف عەبدوڵایە، خالید عز کاری دابەشکردنی بۆ کردووە.

ئەساڵە نەسری لە ساڵی ١٩٦٩ لە سوریا لەدایكبووە و خەڵکی دیمەشقە، كچی هونەرمەند مستەفا نەسرییە، یەكێك بووە لە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیکزانە ناودارەكانی سوریا، بە هاوکاریی باوکی هەر لە منداڵییەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و ژمارەیەک کلیپ و ئەلبوومی تایبەت بە خۆی هەیە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی عەرەب، لەساڵی ١٩٩١ دەستی بەکاری هونەری کردووە، تا ئێستا ٣٠ ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.