2020-11-29
3137 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پزیشکەکە ڕێنماییەکانی بەشێوەیەکی زانستیە و لە شێوەی هۆنراوەدا دایدەڕێژێت، تاکو ئەو دایکانە سودی لێوەربگرن کە خاوەنی منداڵی کۆرپە و ساوان.
ئاوات جەمال کە پزیشکێکی کوردە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە گەشە و نەخۆشیەکانی منداڵاندا، رۆژانە لە پەڕەی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەهۆنراوە وەڵامی ئەو دایکانە دەداتەوە وڕێنماییان دەکات کە خاوەنی منداڵ کۆرپەی ساوان.
ڕێنماییەکانی ئەم پزیشکە بە شێوەیەکی زانستیە و بە تایبەت ئەو ڕێنماییانەیە کە چۆنێتی پێدانی شیر و شیوازی لە باوەشکردن و خەواندنی منداڵ لە خۆ دەگرێت لە سەرەتاکانی تەمەنیدا بەشیوەیەکی تەندروست.
ساڵانێکە زۆرێک لە پزیشکان رێگا و هەوڵی نوێ بەکاردەهێنن بۆ خزمەتکردنی کارەکانیان و زیاتر خەیاڵیان لای ئەوەیە کە بە باشترین ڕێگا، لە نەخۆشەکانیان نزیک ببنەوە، تاکو لە جۆری نەخۆشیەکە تێبگەن و بە ڕێگەیەکی زانستی جیاواز و ئاسان چارەسەریان بکەن و لە دووبارە تووشبوون بیان پارێزن.
نموونەیەک لە هۆنراوەکانی پزیشکەکە
