١٠ شت کە پیاوان زیاتر لە جوانی گرنگە بەلایانەوە لە ژناندا هەبێت

2020-11-29

72713 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێڕای ئەوەی کە شێوەی ژنان هۆکارە بۆئەوەی سەرنجی پیاوان رابکێشن، بەڵام کۆمەڵێك فاکتەری دیکە هەن کە زیاتر سەرنجڕاکێشن بەلای پیاوانەوە و زۆرینەی پیاوان ئارەزوو دەکەن لەو کەسەدا هەبێت کە دەبێتە هاوبەشی ژیانیان.

ماڵپەڕی "مصراوي" ئاماژەی بە ١٠ لە دیارترینی ئەو تایبەتمەندییانە کردووە کە پیاوان زیاتر لە جوانی سەرسامی دەبن لە ژناندا، لەوانەش:

- پێکەنین و زەردەخەنەی بەردەوام.

- توانای چێشتلێنان و خواردن دروستکردن.

- گاڵتە بکات و قسە خۆش بێت.

- قژی درێژ.

- گرنگی پێبدات و وایڵیبکات هەست بە خۆشەویستی بکات.

- ژنێکی سروشتی بێت لە شێوازی ژیانیدا.

- بەسۆز و نەرم و نیان بێت.

- هەوڵبدات و ئامانجی هەبێت.

- دەنگێکی بەرزی هەبێت، چونکە دەنگی بەرز وادەکات پیاوان جوانتر بینینن و گەنجتر بێتە بەرچاویان.

- بتوانێت دان بە هەڵەی خۆیدا بنێت.