2020-11-29
11582 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کورتە فیلمی کۆمیدی "دانسقەخانە" باس لە نەمانی مرۆڤە باش و تایبەتەکان دەکات، کە ساڵانی پێشوو هەبوون و لەم سەردەمەدا دەگمەنن، هەر بۆیە ئەگەر لە ئێستادا دەربکەون پێیان دەوترێت کەسانی دانسقە.
هونەرمەند ئاکۆرەش، نوسەر و سینارستی کورتە فیلمەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،" کورتە فیلمی کۆمیدی دانسقەخانە ماوەکەی زیاتر لە ١٥ خولەکە و باس لە نەمانی مرۆڤە باش و تایبەتەکان دەکات، کە ساڵانی پێشوو هەبوون و لەم سەردەمەدا دەگمەنن، هەر بۆیە ئەگەر لە ئێستادا دەربکەون پێیان دەوترێت کەسانی دانسقە.
ڕوونیشی کردەوە، لە کورتە فیلمەکەدا لەلایەن کەسایەتی بەڕێوەبەرەوە، چەند مرۆڤێکی "دانسقە" دەدۆزرێتەوە و لە چوارچێوەی دانسقەخانەیەکدا کۆیان دەکاتەوە و نمایشیاندەکات، بەجۆرێک گەشتیار و کەسانی ناوخۆ سەردانی دانسقەخانەکە دەکەن، بۆ بینینی ئەوجۆرە کەسانە.
کورتە فیلمی کۆمیدی "دانسقەخانە " نوسین و سیناریۆی هونەرمەند ئاکۆ ڕەشە، کۆی دیمەنەکانی لە شاری سلێمانی تۆمار کراوە، نزیکەی ١٥ ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەگێرن، "کاروان ئاوات"ی هونەرمەند کاری دەرهێنمانی بۆ کردووە و بڕێارە هەفتەی ئایندە بڵاوبکرێتەوە.







