نرخى زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

2020-11-29

49648 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٧٨٩ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٥٢ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە، ٥٧ هەزار و ٥١٨  دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٧٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣١٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٦٠ ھەزار دینارە.