ڤیدیۆ.. شانۆیی کورسیەکان نمایشدەکرێت

2020-11-29

1012 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شانۆیی کورسیەکان پێشتر بەشداری دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و بڕیارە بچێتە چەندین  فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیکە.

نەژاد نەجم دەرهێنەری کارە شانۆییەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،" شانۆیی کورسیەکان جگە لە شاری کەرکووک، پێشتر لە دەروەی وڵات بەشداری دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و بڕیارە بچێتە چەندین  فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیکە.

وتیشی، چیرۆکی شانۆییەکە باس لە ژن و میردێکی بەتەمەن ئەکات کە لە ئەنجامی بێزاربوونیان لە شەڕ و کوشتارەکانی کۆمەڵگا دەچن لە دوورگەیەک خۆیان گۆشەگیر دەکەن، لەو رێگەیەوە دەیانەوێت پەیامێکی مرۆڤایەتی بگەیەنن بە هەموو دنیا، بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگا بڵێن، ئەو ژیانەی کە ئێستا ئێوەی تێیدان ژیانێکی نا ئارامە و کۆتاییەکەشی هیچە و مردنە.

شانۆیی کورسیەکان نووسینی  یۆژین یونیسکۆیە و هونەرمەند نەژاد نەجم کاری دەرهێنانی بۆ دەکات،هاوکات هەریەک لە هونەرمەندان هونەر شەقی و هەوار فارس و سەلام زەنگەنە و مستەفا بەکر وهادی جوانڕۆیی لە کارە شانۆییەکەدا ڕۆڵ دەبینن، بڕیارە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووم لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لقی سلێمانی، نمایشبکرێت.