پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-11-29

61026 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4     

ڕۆژێکی خۆش دەبێت و دووبارە هیوات بۆ دەگەڕێتەوە، هەست دەکەیت هەموو کێشەکانت چارەسەر بووە.

گا 20/4 - 20/5

پێتوانەبێت دەتوانیت دڵی هەمووان ڕازی بکەیت، چۆنت دەوێت بەو جۆرە بەم ئەوەندە بەسە زیان بە کەس نەگەیەنیت.

دووانە 21/5 - 21/6

خۆشەویستەکەت زۆر ماندووە هەوڵبدە کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکەیت و دڵخۆشی بکەیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7      

کەسێکی نزیکت دەبینیت و چەند هەواڵێکی نوێت پێدەدات، هەوڵبدە کاردانەوەت ئاسایی بێت.

شێر 23/7 - 22/8

دووبارە کێشەکانی ڕابردوو سەرهەڵدەدەنەوە، ئەمجارە بۆ کۆتاجار کۆتایی پێبهێنە و دەستبکە بە ژیانێکی نوێ.

فەریك 23/8 - 22/9      

لەوانەیە ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت ببینیت و باس لە کێشەکانتان بکەن، هەوڵبدە هێمن بیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و هەست دەکەیت زۆر گونجاوە بۆ ژیانت، پەلە مەکە لە بڕیاردان.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەم ماوەیە زۆر خۆتت فەرامۆش کردووە و هیچ گرنگی بەخۆت نادەیت، ئەمە لە قازانجی تۆ نییە هەوڵبدە کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

ئارەزووی گەشتێک دەکەیت، باشترە مۆڵەت وەربگریت و کەمێک لە ڕۆتینی ژیان دوورکەویتەوە.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەوەندە خۆت بەدوور مەگرە لە خۆشەویستەکەت ئەو هەموو کارێک بۆ دڵخۆشبوونت دەکات.

سەتڵ 20/1 - 18/2

پەستانێکی زۆری خێزانیت هەیە و نازانیت چۆن شتەکان ڕێکبخەیتەوە، ئارام بە و زیرەکانە مامەڵە بکە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3         

هاوڕێکانت تەنیا بە ڕووکەش خۆشی تۆیان دەوێت، لە ڕاستیدا هیچ کەس جگە لە خۆت دڵسۆزت نییە.