2020-11-29
17339 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەندێك کەس لە بەیانیاندا دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستن تووشی سەر ئێشە دەبن، ئەمەش هەندێكجار وایان لێدەکات ناچارببن دەرمانی ئازارشكێن بەکاربهێنن بۆئەوەی ئازارەکەی کەمبکەنەوە.
ماڵپەڕی " الكونسلتو" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکانی سەر ئێشەی بەیانیان کردووە، کە هەندێكیان پێویستە بە هەند وەربگیرێن و ئەگەر بەردەوام بێت گرنگە سەردانی پزیشك بکرێت، بەم جۆرە:
- بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی فشاری خوێن.
- بوونی گرێ یان وەرهەم لە مێشكدا.
- خوێنبەربوون یان بوونی کێشەیەکی تەندروستی لە مێشكدا.
- کەمخەوی و خەوزڕان.
- دڵەڕاوکێ.
- بیرکردنەوەی زۆر بەر لە خەوتن.
- گرژبوون و ئازاری مل.
- ئازارەکانی بڕبڕەی پشت.
- بەرزبوونەوەی پەستانی چاوەکان.
- قەبزی.
- هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان.
- وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی کەمخواردنەوەی ئاوەوە.
- نەخواردنی بڕی پێویستی کافایین کە جەستە راهاتووە لەسەری.