ڤیدیۆی گاڵتەکردن بە پیاوێک کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

2020-11-29

9101 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی میسر گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە، تێیدا کۆمەڵێک منداڵ و هەرزەکار گریس و خۆڵ بە پیاوێکدا دەکەن، ئەم کارەش توڕەی خەڵکی بەدواداهات.

ڕوسیاتودەی نوسیوویەتی، ئەو پیاوە هەوڵدەدات منداڵەکان لە خۆی دوربخاتەوە و خۆی رزگاربکات بەڵام بێسوود دەبێت، هەندێک لەو کەسانە بە دەوریدا وەستاون و پێی پێدەکەن هەندێکی تر لە دورەوە سەیری دەکەن، جگە لەوەی کۆمەڵێکی تریان بە دەبەی پڕ گریس دوای کەوتوون و بە جەستەیدا دەیڕژێن، لەگەڵ ئەوەشدا وازناهێنن و خۆڵی پێدادەکەن.

ئەم ڤیدیۆیە توڕەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە، زۆربەیان داوا دەکەن شوێنی ڕووداوەکە و ناسنامەی منداڵەکان بدۆزرێتەوە و لایەنی بەپرس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکات.