2020-11-28
27836 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەرچی ئەم جۆرە خووە پەیوەندیی بە باری نوستنەوە هەیە، هەندێک کەسیش زیاتر لە تەمەنی منداڵیدا پێی راهاتبوون، کاتێک لە گەورەیدا دووبارە دەکرێتەوە هەستەکان دەتگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کاتەی منداڵی، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک هۆکاریتر هاندەرن بۆ وازنەهێنان لەو خووە.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە هەندێک کەس ئەگەر لەکاتی خەودا باوەش بە شتێکدا نەکەن وەک سەرین خەویان لێناکەوێت:
لەکاتی خەودا تەنگەنەفەسی و پرخە ناهێڵێت

هەستی تەنیایی ناهێڵێت

هاندەرە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی بەهێز بە کەسە نزیکەکانتەوە هەبێت

ڕاهاتوویت بەردەوام لەکاتی خەودا شتێک لە باوەشتدا بێت

هەستی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە

ئ.ل