2020-11-28
98660 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زۆر کەس لە تەمەنێکی زوودا تاڵی سپی لە قژیاندا دەڕوێت کە هۆکارە بۆ گەورە دەرکەوتنیان و هەستکردن بە بێزاریان، بۆ نەمانی بۆیەی قژ بەکاردەهێنن بەڵام دەکرێت چیتر توێکڵی پەتاتە فڕێ نەدەن و بۆ ئەم مەبەستە بەکاریبهێنن.
ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی توێکڵی پەتاتە کردووە بۆ نەمانی تاڵە سپییەکانی قژ، بۆ بەکارهێنانیشی دەتوانیت یەکێک لەم دوو ڕێگەیە تاقیبکەیتەوە:
ڕێگەی یەکەم:
-سەرەتا دوو سەلک پەتاتە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەناو ئاودا و لەسەر ئاگر بیکوڵێنە.
-دوای کوڵاندنی توێکڵەکانی لێبکەرەوە و بیدە لە عەسارە، بەڵام بەبێ پەتاتەکە.
-قژەکەت وەک جاران بیشۆ و دواتر توێکڵی پەتاتەکەی لێبدە.
-ڕێگە بدە بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاو لێی بکەرەوە.
-بۆ نەمانی بۆنی پەتاتەکە دەتوانیت بەلسەم "نەرمکەرەوەی قژ" یان ماسکی تایبەت بە قژ بەکاربهێنیت.
ڕێگەی دووەم:
توێکڵی پەتاتەکان لێبکەرەوە و بیکەرە مەنجەڵێکی پڕ لە ئاو بیکوڵێنە، دوای کوڵاندنی بیپاڵێوە و ئاوەکەی بدە لە قژ، هەنگاوەکانی دواتری وەک ڕێگەی یەکەم جێبەجێ بکە.

ئ.ل