ڤیدیۆ.. بەهۆی پیاوێکەوە ئاگر لە ئامێری بەرزەکەرەوەیەک دەکەوێتەوە

2020-11-28

13797 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە، ساتی کەوتنەوەی ئاگر لەناو ئامێری بەرزکەرەوە "مەسعەد"ایە، کە هۆکاری ئاگرەکە پیاوێک بووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆتنیکی ڕوسیا، لەناو ئامێری بەرزکەرەوەی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری ئۆرینبۆرگ لە ڕوسیا ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە، کە لە کامێرای چاودێری بەرزکەرەوەکەدا دیمەنەکە تۆمارکراوە و هۆکارەکەی پیاوێک بووە.

پیاوەکە کاتێک دەچێتە ناو بەرزکەرەوەکە بە دەستێکی قوتوویەکی پێیە کە شلەیەکی تێدایە و نازانرێت ئەو شلەیە چییە، لەکاتی چاوەڕوانیدا بۆ گەیشتن بە نهۆمی مەبەست ئاگر دەکاتەوە، بەڵام ئاگرەکە تەشەنە دەسەنێت و بەشێکی جلەکانی و بەرزکەرەوەکە ئاگر دەگرن.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە چۆن ئەو شلەی دەستی لەماوەی چەند چرکەیەکدا ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ سپی، بە جۆرێک پیاوەکە بۆ ماوەیەکی کەم بێهۆش دەکەوێت و دواتر دەرگای بەرزکەرەوەکە دەکرێتەوە و خۆی ڕزگار دەکات.

ئ.ل