دووەمین دیداری شانۆیی بەڕێوەدەچێت

2020-11-28

1092 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دووەمین دیداری شانۆیی لە ڕانییە بەڕێوەدەچێت، کە بەبێ پێشبڕکێ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەکرەم چالاک بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی و هونەریی ڕاپەڕین بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، لە دیدارەکەدا جگە لە چەندین سیمینار و گفتوگۆی هونەری  ١٠ کاری شانۆیی لەلایەن تیپە شانۆییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین و هەریەک لەشارەکانی (کفری و چەمچەماڵ و کۆیە و کەرکوک و دوکان)ەوە نمایش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە دیدارەکە هیچ پێشبڕکێیەک بەڕێوە ناچێت، بەڵکو ئامانجیان دووبارە زیندوکردنەوەی هونەریی شانۆییە لە ناوچەکەدا، هەربۆیە تەنیا خەڵاتی بەشداریکردن و ڕێزلێنان دەدرێت بە گروپە بەشداربووەکانی دیدارە شانۆییەکە.

وابڕیارە دووەمین دیداری شانۆیی ڕانیە ٢٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی دەست بەکارەکانی بکات، بۆماوەی دوو ڕۆژ لەو شارە بەردەوام دەبێت.