ئاگاداریی زۆر خواردنی گۆشتی سپی بن

2020-11-28

8249 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆشتی مریشک کە بە گۆشتی سپی ناسراوە، زۆرجار وەک خواردنێکی بێزیان سەیر دەکرێت، وەک گۆشتی سور بە وریایەوە مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوزی عەرەبی"، زۆر خواردنی مریشک چەند کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر جەستە هەیە، گەورەترین کاریگەری زۆر خواردنی مریشک، زیادکردنی مەترسی توش بوونە بە نەخۆشیەکانی دڵ، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە کۆلیسترۆڵ و چەوری تێدایە، بەپێی داتاکانی سەنتەرەکای ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی نەخۆشیەکانی دڵ و خۆپارێزی لێیان، نەخۆشیەکانی دڵ بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی گیان لەدەستدان دادەنرێت لە ئەمریکادا.

پسپۆڕانی تەواوکەرە خۆراکیەکان هۆشداری دەدەنە ئەو کەسانەی کە زیادەڕەوەی لە خواردنی مریشکدا دەکەن، دەڵێن ئەو کەسانەی مریشک زۆر دەخۆن بە ئەستەم دەتوانن کێشیان داببەزێنن، بە پێچەوانەی کەسانی رووەکیەوە کە زۆر باش کۆنترۆڵی کێشیان دەکەن و بە ئاسانی ئەوەی دەیخۆن دەیکەن بە وزە، هەروەها ئەو هۆرامۆنانەی یارمەتی زوو گەشەکردنی مریشکەکان دەدەن خاوەن کێڵگەکان هەندێک جار زیاد لە پێویست دەیاندەنە مریشکەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زۆر خواردنی مریشک سیستەمی بەرگری کەسەکە لاواز بکات.

شارەزایان هۆشداری دەدەن کە لەپێناو ئەوەی هەموو بەکتریا و تەنۆلکە زیانبەخشەکانی گۆشتەکە لەناو بچن، مریشک لە سەرو ٧٣ پلەی سەدیەوە لێبنرێت.