دیمەنی ماچێک لە پەرستگایەکدا نێتفلکس دەخاتە کێشەوە

2020-11-28

5548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیمەنی ماچێکی ناو زنجیرەیەکی نوێی کۆمپانیای نێتفلێکس لە هیندستان کیشەی نایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی"، بەهۆی دیمەنێک لە زنجیرە درامای " A Suitable Boy"، نێتفلکس لە هیندستان رووبەڕووی کێشە و رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

ئەو دیمەنەی کە کیسەی دروست کردووە، دیمەنی کوڕێکی موسڵمانە کە لە پەرستگایەکی هیندۆسیدا ماچی کچێک دەکات، و هەرایەکی زۆری نایەوە لە وڵاتەکەدا.

بەهۆی ئەم دیمەنەوە زۆرێک لە دانیشتوانی هیندستان لە تیوتەر داوای بایکۆت کردنی نێتفلکس دەکەن لە وڵاتەکەدا، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە داوای لە پۆلیس کرد کە لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی بابەتەکە بکەن. و پیاوێک بەناوی "میشرا" کە ئەندامی حزبی بهاراتیا جاناتا هندوسی نیشتیمانیە وتی "ناوەڕۆکی ئەم زنجیرەیە پەسەند نەکراوە، و ئازاری هەستی کەسانی دیندار دەدات." و سەرۆکی گەنجان لە حزبی بهاراتیا جاناتا "گوراف تیواری" لەلای خۆیەوە سکاڵای لەسەر جێگری بەڕێوبەر و بەڕێوبەری سیاسەتی گشتی نێتفلکس تۆمار کرد.

چیرۆکی زنجیرەکە لە رۆمانی نووسەری بەناوبانگی هیندی "ڤیکرام سیس"ەوە وەرگیراوە، نێتفلکس ئەمە یەکەمجاری نیە توشی کێشە ببێت و پێشتر چەندین جار لەگەڵ وڵاتان و نەتەوەکانی تر بەهۆی ناوەڕۆکی فیلم و زنجیرەکانیەوە توشی کێشە بووە.