ڤیدیۆ... ژنێک لە فرۆشگایەکدا ٥٠٠ شوشەی خواردنەوە کهولیەکان دەشکێنێت

2020-11-28

4806 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێک لە بەریتانیا بە تاوانی شکاندنی ٥٠٠ شوشەی خواردنەوە رۆحیەکان لە سوپەرمارکێتێکدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئینسایدەر"، ژنێک لەلایەن پۆلیسەوە بە تاوانی شکاندن و تێکدانی سوپەرمارکێتێک دەستگیردەکرێت. 

رووداوەکە لە شارۆچکەی Stevenageی ئینگلتەرا روویداوە، و ژنەکە بە شکاندنی ٥٠٠ بوتڵ شوشەی خواردنەوە رۆحیەکان تۆمەتبار کراوە.

ڤیدیۆیەکی ژنەکە لە کاتی رووداوەکە گیراوە، لە ڤیدیۆکەدا ژنەکە بەبێ ئەوەی هێج بڵێت یەک لە دوای یەک شوشەکان دەشکێنێت، دواتر پۆلیس ژنەکە دەستگیر دەکات و بەمەبەستی تیمارکردنی برینەکانی دەستی رەوانەی نەخۆشخانەی دەکەن.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی " the New York Post"، بەهۆی ئەم رووداوەوە سوپەرمارکێتەکە نزیکی ١٠٠ هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.