هەرزەکارێک دەڵێت من کوڕی مارادۆنام و داوای تێستی DNA دەکات

2020-11-28

3672 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرزەکارێکی ١٩ ساڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە کوڕی مارادۆانیە و داوای تێستی DNA دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری "لاد بایبڵ"، کوڕێکی ١٩ ساڵ بە ناوی "سانتیاگۆ لارا" بانگەشەی ئەوە دەکات کە کوڕی مارادۆنایە و پارێزەرەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە داوایەک بۆ دادگا بەرزبکاتەوە کە گۆڕی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا هەڵبدرێتەوە، و تێستی DNA بۆ هەردووکیان بکرێت، بە بەڵگە بسەلمێنرێت کە کوڕی مارادۆنایە.

داواکاریەکە لە شاری لا پلاتاوە چەند کاتژمێرێک دوای مردنی مارادۆنا کراوە.

دایکی لارا لە ٢٠٠٦دا لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی سیەوە دوای پەیوەندیەکی حەوت ساڵە لەگەڵ ئەستێرەی تۆپی پێ "مارادۆنا" کۆچی دوایی کرد، هەرچەندە کاتێک مارادۆنا لە ژیاندا بووە هەر هەوڵی ئەوەی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، لارا دوای مردنی دایکی لەلایەن خۆشەویستی پێشووی دایکیەوە بەخێو دەکرێت.

لارا بە میدیاکانی ناوخۆی ئەرجەنتینی وت "تەنها دەمەوێت بزانم من کێـم و کوڕی کێم، لایەنە مادیەکە بۆ من گرنگ نیە."

پارێزەرەکەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی " سانتیاگۆ لارا تەنها دەیەوێت بزانێت کوڕی کێیە و کێ باوکێتی."

Santiago Lara. Credit: Telemundo