2020-11-28
20450 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەرچەندە کە مل بەشێکی هەستیاری جەستیە، بەڵام زۆر کات فەرامۆش دەکرێت، و لە ئەنجامی ئەم فەرامۆشکردنەش، خەت و چرچی لە سەر ملدا دروست دەبێت.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"دا، ئاماژە بە شەش رێگا دراوە بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی چرچی و خەتی سەر مل، ئەوانیش:
١- مۆبایل و کۆمپیەتەرەکەت و کتێبەکەت بە رێگا راستەکە بەکاریانبهێنە و تەماشایان بکە.

٢- بەرنامەی تایبەت لە مۆبایلەکەتدا بۆ کۆنترۆڵ کردن و چاودێری کردنی وەستانی ملت بەکار بهێنە.

٣- شوشتن و پاکردنەوەی ملت بیر نەچێت، دەبیت هەموو رۆژێک لەگەڵ شتنی دەموچاوتا ملیشت بشۆیت.

٤- لابردنی پێستی مردوو( تەقشیر) کە بەهۆی کەڵەکە بوونی خانە مردووەکانەوە دروست بوون، ئەم کارە نزیکی هەفتەی جارێک دووبارە بکەرەوە.

٥- کرێمی نەهێشتنی چرچ و خەتی پێست دوو رۆژ جارێک بیدە لەسەر ملت، بەڵام ئاگاداربە زۆر بەکاری مەهێنە، چونکە رەنگە ببێتە هۆی وشک بوونەوە.

٦- رۆژانە نزیکی ٣٠ بۆ ١٥ خولەک راهێنان بە ملت بکە تا ماوەی شەش مانگ، دواتر دەتوانی ماوەی راهێنانەکە کەم بکەیتەوە بۆ پێنج خولەک.


