جوانترین بکوژی ئۆقیانوسەکان دۆزرایەوە

2020-11-28

3949 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میدیاکانی ئەفریقا رایانگەیاندووە ژنێك لەکاتی پیاسەکردنی بە کەناری دەریادا ئاژەڵێکی دەگمەن و سەرسوڕهێنەری بینیوە کە پێشتر رێکەوتی ئاژەڵی لەو جۆرەی نەکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ئاژەڵە دەریاییە بەوە ناسراوە کە جوانترین بکوژە ئۆقیانوسەکانە، بەهۆی ئەوەی رەنگێکی شینی دڵڕفێنی هەیە و پێوەدانەکەی بکوژە.

ئەم ئاژەڵە ناوی " Glaucus atlanticus"ە و بەناوی ئەژدیهای شین ناسراوە، لە کەناراوی " Fish Hoek"دا لە نزیك کیپ تاونی باشوری ئەفریقادا دۆزراوەتەوە لەلایەن ژنێکەوە کەناوی ماریا فاگنەرە.

ئەم ئاژەڵە لەسەر خواردنی ئاژەڵە ژەهراوییەکانی ناو دەریا دەژی، دواتر خانە ژەهراوییەکان لە جەستەیدا کۆدەکاتەوە ئەمەش وادەکات هێزێکی زیاتری هەبێت بۆ پێوەدان.

نیشانەکانی پێوەدانی ئەو ئەژدیها شینەش بریتییە لە دڵتێکهەڵاتن، ئازار، رشانەوە، هەوکردنی پێست و هەستیاری توندی پێست.